نەجەف - INA
مەرجەعی گەورە سەید عەلی سیستانی سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی مەرجەعی ئایینی سەید محەمەد سادق ڕوحانی كرد.
بەیاننامەیەكی نووسینگەی سەید سیستانی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە: سەرەخۆشی دەكەین بە بۆنەی كۆچی دوایی زانای ئیلاهی و پلە باڵا، ئایەتوڵڵا حاج سەید محمد سادق حسێن ئەلروحانی خوا لێی رازیبێت.