لیوا ڕەسووڵ:هەواڵی بێسەروشوێنبوونی رۆژنامەنووسێكی ئەمریكی دوورە لە راستیەوە

ئەمنی
  • 15-12-2022, 19:54
  • +A -A

     بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیوا یەحیا ڕەسووڵ،  وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، هێزە تایبەتەكانی هەواڵی دیارنەمانی رۆژنامەنووسێكی ئەمریكی دوورە لە راستیەوە
    لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕەسووڵ ڕایگەیاندووە، " لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵیان لەبارەی (بێسەروشوێنبوونی هاووڵاتییەكی ئەمریكی لە ناوەڕاست یان باشووری عێراق، لە هەلومەرجێكی نهێنیدا، كاركردنی وەك ڕۆژنامەنووس) بڵاودەكاتەوە"، ئاماژەی بەوەدا "ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستی و بێ بنەمایە."
    ڕەسووڵ داوای لە میدیا كرد كە وردبین بن لە گواستنەوەی زانیاری و زانینی هەواڵی ڕاستەقینە لە سەرچاوە فەرمییەكانیەوە وەربگرن.