بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ كە تایبەتە بە دۆسیەی دەستپاكی، گەڕانەوەی ترلیۆنێك و 158 ملیار دیناری ڕاگەیاند، دوای لێكۆڵینەوە لە ناڕێكی لە خەرجكردن وەبەرهێنانی خانەنشینیدا.
بەشی راگەیاندنی دادوەری، لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ كە تایبەتمەندە لە پرسەكانی دەستپاكی، بڕیاریدا بڕی یەك ترلیۆن و 158 ملیار دینار بگەڕێنێتەوە، دوای ئەوەی لێكۆڵینەوەكان ئەو پێشێلكاریانەی كە لە فەرمانگەی خانەنشینی وەبەرهێناندا ڕوویانداوە”.