وەزیری نەوت: پەرۆشی حكومەت بۆ خێراكردنی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وزە و سەرچاوەكانی ئاو

ناوخۆ
  • 15-12-2022, 18:44
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت، پەرۆشی حكومەتی بۆ خێراتركردنی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وزە و سەرچاوە ئاوییەكان پشتڕاستكردەوە.
    راگەیندراوی وەزیری نەوت ، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە،تێیدا هاتووە: "وەزیری نەوت سەرپەرشتی دووەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ وزەی كرد و پەرۆشی حكومەت و ئەنجوومەنی وەزاری بۆ وزەی دووپاتكردەوە بۆ خێراكردنی جێبەجێكردنی لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەكان بۆ كەرتەكانی نەوت و وەبەرهێنانی غاز و كارەبا و سەرچاوەكانی ئاو، لە جێبەجێكردنی پرۆژەی كارنامەی حكومەتدا."
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە كۆبوونەوەكەدا باس لەو بابەت و دۆسێانە كراوە كە لە كارنامەی ئەنجومەندا هاتووە، و بڕیاری گونجاویش لەو بارەیەوە دراوە"، ئاماژە بەوە دەكات "لە كۆبوونەوەكەدا هەرەیەكە لە وەزیرانی دارایی و تەیف سامی، وەزیری كارەبا زیاد عەلی فازڵ عون زیاب وەزیری سەرچاوەكانی ئاو ئامادەی بوون".