بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك كۆماری ، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووەوە پیرۆزبایی لە ئێزیدییەكان كرد.
سەرۆك كۆمار لە تویتێكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە: "گەرمترین پیرۆزبایی ئارەستەی گەلی ئێزیدیمان بە بۆنەی جەژنی ڕۆژوو، و هەموو ساڵێك و كاتێك لە ئاسایش و ئارامی خۆشی بژین".
ئاماژەی بەوەشكرد، "بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕۆژوو جێی خۆیەتی كە پشیگیری و پاڵپشتی و بەهێزكردنی ڕزگاربووانی ئێزیدی لە تیرۆركردنی چەتەكانی داعش و ڕزگاركردنی باقی ڕفێنراوەكان و گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەكان بۆ شار و ماڵ و حاڵی خۆیان، كۆتاییهێنان بە ئازارەكانیان و وەرچەرخانی لاپەڕە لەسەر ئاوارەبوون."