بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری تەندروستی، ساڵح مەهدی حەسناوی، جەختی لەسەر گۆڕینی چەمكی تەندروستی لە عێراق كردەوە بۆ تەندروستی گشتی.
حەسناوی لە وتارێكدا ڕایگەیاند كە لە میانی ئاهەنگی ڕۆژی نیشتمانی بۆ بەرەوپێشبردنی تەندروستی پێشكەشی كردووە، بە ئامادەبوونی ڕیاز حلفی، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی تەندروستی گشتی، و ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی كە و بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، كە "چەمكی تەندروستی دەبێت لە عێراقدا بگۆڕێت"، ئاماژەی بەوەدا كە "تەندروستی ئەوە فراوانترە لە نەخۆشخانە و دەرمان، و دەچینە سەر چەمكێك كە (تەندروستی گشتی)."
ناوبراو جەختی لە پێویستی "پابەندبوون بە ڕێبازێكی تەندروست لە ناوخۆ و لە مەیدان و لە هاوردەكردندا، بە پێی ستانداردە تەندروستییەكان"، ڕوونیكردەوە "یەكێك لە ئەركەكانی بەرەوپێشبردنی تەندروستی ئەوەیە كە بتوانێت هاوڵاتییان لەسەر چەمكەكە پەروەردە بكرێت و ڕێكارەكانی تەندروستی."
ئاماژەی بەوەشكرد، "پێویستە كارمەندانی تەندروستی مۆدێل بن لە مامەڵەكردن لەگەڵ تەندروستی و لە خۆیانەوە دەست پێبكەن بۆ ئەوەی بچنە ناو كۆمەڵگا"، هیوای خۆی دەربڕی "بۆ هاوكاری لەگەڵ هەمووان و بەرەوپێشبردنی تەندروستی گشتی كۆمەڵگا".