دوای پەسەند كردنی بودجە پەرلەمان هەوڵی میوانداری كردنی چوار وەزیر دەدات

سیاسی
  • 15-12-2022, 16:16
  • +A -A

    بەغدا - INA - نور زەیدی
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا بوونی هەوڵەكانی پەرلەمانی بۆ میوانداریكردنی چوار وەزیر پشتڕاستكردەوە دوای پەسەندكردنی بودجەی دارایی بۆ ساڵی داهاتووی ٢٠٢٣.
    عەقیل فەتلاوی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "لە ئێستادا هیچ لێپرسینەوەیەك لە هیچ وەزیرێك لە حكومەتی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیراندا نەكراوە، چونكە ماوەیەكی كەم لەمەوبەر دەستیان بە ئەركەكانیان كردووە"، جەختیان لەوە كردەوە كە "هیچ داواكارییەك وەرنەگیراوە لەپەرلەمانتاران بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە هەر وەزیرێك یان سەرۆكی دەستەیەك.
    فەتلاوی ئەوەیشی وت : هەوڵی پەرلەمانی هەیە بۆ میوانداری محمد عەلی تەمیم وەزیرانی پلاندانان ، زیاد عەلی فازل ل، وەزیر كارەبا و عون زیاب وەزیری سەرچاوەكانی ئاو ، و ئەسیر داود غرێری وەزیری بازرگانی بانگێشتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تاوتوێكردنی دۆسێی بەپەلە دوای پەسەندكردنەكە لە بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣"، دەكرێت و ئاماژە بەوە دەكات كە "میوانداریكردنی وەزیرەكان لە پەرلەمان كارێكی ئاساییە".