ئەمانەی بەغداد راتیدەكاتەوە وێنەی شەهیدەكانی لە شەقامەكانی پایتەخت لابردبێت

  • 7-04-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع ئەمانەی بەغداد، ئەمرۆ شەممە، رەتیكردەوە فەرمانی دەركردبێت بۆ لابردنی وێنەی شەهیدەكان لە شەقامەكانی بەغدادی پایتەخت. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، ئەمانەی بەغداد رایگەیاند: "هیچ فەرمانێك بۆ لابردنی وێنەی شەهیدەكان لە شەقامەكانی بەغدادی پایتەخت دەرنەكراوە، بەمەستی گۆڕینیان بە وێنەی كاندیدەكان"، تەئكیدیشیكردەوە "پابەند دەبن بە یاسا و رێنماییەكانی تایبەت بەو پرسە". هەر لە بەیاننامەكەدا داوا لەسەرجەم دەزگاكانی راگەیاندن كراوە " وردتر كاربكەن و هەواڵی ناڕاست بڵاونەكەنەوە".