بەغدا - INA - وەرد عەبدولئەمیر
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی ڕایگەیاند، پلانی ئامادەكاری بۆ ئاهەنگەكانی سەری ساڵ داخستنی ڕێگاوبانەكان ناگرێتەوە.
عەمید زیاد قەیسی بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆ و مەیدانیی بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆ، لیوا تاریق ئیسماعیل، بۆ سەرجەم دەوریەی كەرخ و رەسافە، بە چڕكردنەوەی مەفرەزەی پێ، مەفرەزەی ئۆتۆمبێل و موتۆڕسكیل، و وەستانی ئۆتۆمبێل لە شوێنەكان دیار و ئاسانكاری هاتوچۆ، وەك ئامادەكارییەك بۆ ئاهەنگەكانی شەوی سەری ساڵ.
ئاماژەی بەوەشكرد، "پلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی بریتییە لە هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان كە بەرپرسن لەو ناوچەكەی كە بۆ ڕێگریكردن لە وەستانی ئۆتۆمبێلەكان و ئاسانكاریكردنی هاتوچۆ، هەروەها گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی لەڕێگەی دوو هێندەكردنی هەوڵی پۆلیسی هاتوچۆ و دەوریە لەو شوێنانەی كە ئاهەنگیان تێدا ئەنجامدەدرێت". "
قەیسی دووپاتی كردەوە، "بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بە بۆنەی پشووی سەری ساڵەوە هیچ نیازێكی نییە لە چوارچێوەی پلانەكەیدا هیچ ڕێگایەك دابخات".