سەرۆكی كۆمار جەخت لەسەر بەرزكردنەوەی تواناكانی هێزەكانی سوپا دەكاتەوە

سیاسی
  • 15-12-2022, 16:13
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆككۆماری كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، جەختی لەسەر بەرزكردنەوەی تواناكانی هێزەكانی سوپای عێراق كردەوە.
    لە راگەیندراوێكی سەرۆكایەتیدا، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "سەرۆكی كۆمار، عەبد ئەللەتیف جەمال ڕەشید، لە كۆشكی بەغدا، پێشوازی لە لیوا عەبد ئەمیر یارەڵڵا سەرۆكی ئەركانی سوپا."
    لە راگەیندراویدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق كورتەیەكی لەبارەی دۆخی ئەمنی و سەربازیی عێراقەوە بۆ سەرۆك كۆمار خستووەتەڕوو پێشهاتە ئەمنییەكان و پلانەكانی درێژەدان بە زەبری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان بۆ ڕاوكردنی پاشماوەی تیرۆر و ڕەگ و سەرچاوەكانی بنبڕ بكەن”.