دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستی بەسەر 51 تۆن خۆراكی ماوە بەسەرچوودا گرت

ئەمنی
  • 15-12-2022, 13:19
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستبەسەرداگرتنی 51 تۆن خۆراكی ماوە بەسەرچوو لە بەغدا و پارێزگاكانی ڕاگەیاند.
    راگەیندراوی ئاسایشی نیشتمانی كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "دوای ئەوەی زانیاری هەواڵگریی وردمان پێگەیشت سەبارەت بە بوونی كارگەیەك لە بەغدا كە ساختەكاری پیشەسازی دەكات بە پڕكردنەوەی مادەی برنجی سەر بە وەزارەتی بازرگانی بە كیسە كە ماركەیەكی دیكەی لەسەرە، مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانیان، و دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری پێویست هەڵیانكوتایە سەر كارگەكە و دەستگیركردنی خاوەنەكەی، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی نزیكەی ٢٥ تۆن برنج.
    لە چوارچێوەیەكی پەیوەندیداردا، لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە، "مەفرەزەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانبەرانی كۆنترۆڵی تەندروستی لە پارێزگاكانی (كەربەلا، قادسیە، و ئەنبار)، توانیویانە دەست بەسەر بڕێكی زۆر لە خۆراك و شەربەتی ماوە بەسەرچوودا بگرن و لەناوببەن و بە نیشانەی بازرگانی ساختە بیانفرۆشن و تۆمەتبارەكان دەستگیر بكەن، و لەگەڵ ئەو شتانەی دەستیان بەسەردا گیراوە ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەن." بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لە دژی.