بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، دووپاتی كردەوە كە فەتوای مەرجەعیەتی ئایینی لە پشت گەیشتن بە سەركەوتنە گەورەكە بەسەر چەتەكانی تیرۆریستی داعشدا بووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق كەوتۆتە ژێر پیلانێكی گەورەوە كە بە ئامانج گرتن بووە ڕابردوو و ئێستا و داهاتووی خۆی.
عامری ، لە میانی كردنەوەی كەمپی ڕۆشنبیری بۆ سەركردەكانی سەركەوتن لە بەغدا، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، وتی "زۆر پێیان وابوو بەدەستهێنانی سەركەوتن بەسەر تیرۆردا خەیاڵێكە"، جەختی لەوە كردەوە كە "فتوای مەرجەعەیەتی ئایینی لە پشت بەدەستهێنانی سەركەوتنە گەورەكە بوو بەسەر تیرۆردا."
ئاماژەی بەوەشكرد، "عێراق كەوتە بەر پیلانێكی زۆر گەورە، كە ڕابردوو و ئێستا و داهاتووی كردە ئامانج"، ڕوونیشیكردەوە " چەتە تیرۆریستییەكانی داعش لە عێراق كردیان، پلانی بۆ دانرابوو".