كەش و هەوای عێراق.. پلەكانی گەرمای هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە

ناوخۆ
  • 15-12-2022, 13:05
  • +A -A

     بەغدا - INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی، كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی زیادبوونی تەم و سەقامگیری پلەكانی گەرما دەكات.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەی كەشناسی ، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە "كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ هەینی، لە ناوچەی ناوەڕاست ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، بەو پێیەی لە بەیانی زوودا تەم دروست دەبێت، بەتایبەتی لە بەشەكانی ڕۆژئاوای ، و وردە وردە نامێنێت، لە كاتێكدا كەشوهەوا لە ناوچەی باكوور ساماڵ دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور هەورەكان، لەگەڵ دروستبوونی تەم لە بەیانی زوودا، وردە وردە رووندەبێتەوە، و لە ناوچەی باشوور، كەشوهەوا ساماڵ دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور، وپلەكانی گەرما لە سەرتاسەری وڵات هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "كەش و هەوای ڕۆژی شەممە ساماڵ دەبێتەوە، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا".
     ئاماژەی بەوەشكرد، "كەشوهەوای ڕۆژی یەكشەممە مامناوەند دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، هەروەها لە ناوچەی باشوور كەشوهەوا مامناوەند دەبێت، و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا".
     ئاماژەی بەوەشكرد، "كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو مامناوەند دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەی ناوەڕاست، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت، لەكاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باشوور مامناوەند دەبێت، پلەكانی گەرماش هەروا هەور دەبن". هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا”.
    لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و هەینی و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو، بەپێی ئەوەی لەلایەن دەستەی كەشناسیەوە بڵاوكراوەتەوە: