بەغدا -INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، پۆلیسی هاتوچۆی ڕاسپارد كە درێغی نەكەن لە جێبەجێكردن و جێبەجێكردنی یاساكانی هاتووچۆ.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ، كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ دوای ئەوەی دوێنی بەسەردانێك گەیشە پارێزكای نینەوا و داوای ئەوەیش سەردانی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای نەینەوای كرد ، و كۆبوونەوەیەكی لە بارەگای فەرماندەیی لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەر ئەنجامدا”.
شەمەری جەختی لەوە كردەوە "بەردەوامی جێبەجێكردنی بەرنامە و پەیڕەوەی حكومەت بەپێی پلانە كێشراوەكان، و مامەڵەكردنی وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ دۆسێی ئەمنییەكانی ناو شارەكان"، جەختیشی لەوە كردەوە كە "سەركەوتن لە كاردا لەڕێگەی هەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەرانی بەشەكانەوە بەدەست دێت".
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا، "دەرگاكانی وەزارەتی ناوخۆ كراوەن بۆ سەرجەم ئەفسەران و هاوكارانی پشتیوانی خۆی بۆ پۆلیسی هاتووچۆ دووپاتكردەوە.
ناوبراو داوای كرد "دوودڵ نەبن لە جێبەجێكردن یاسایی هاتووچۆ، هەروەها دەبێت بە دەستپاكی مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیان بكرێت و هاوكاری هەمیشەیی لەگەڵیاندا بكرێت"، جەختیشیكردەوە "پاڵپشتی بەشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان بۆ بنبڕكردنی ئەم بەڵایە".
لە كاتێكدا سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوە ستایشی "كاری جومگە و پێكهاتەكانی وەزارەتی ناوخۆی كرد، بە قۆڵی ڕاست بۆ جێبەجێكردنی یاساكە وەسفی كرد.
جەختیشی كردەوە كە "هاوڵاتیان متمانەیان بە كارەكانی خزمەتگوزارییە ئەمنی و دادوەرییەكان هەیە".