بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە، جەختیكردەوە لەسەر پێویستی پەرەپێدانی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان و كاراكردنی ڕێككەوتننامەی نەوت بۆ گەشەپێدان كە عێراق و نەرویج پێكەوە دەبەستێتەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە ئەسبین لیندبیك باڵیۆزی شانەنشینی نەرویژ لەعیراق كرد، و لەدیدارێكدا پەیوەندییە دووقۆلیەكان و شێوازەكانی هاریكاری هەمەجۆر لەبوارە جیاجیاكاندا باسكران.
ئاشكراشیكرد: هەردولا باسیان لەهاوبەشی نێوان عێراق و نەروێژ لەبواری ئالۆگۆڕی شارەزایەكان لەچوارچێوەی كەرتی بەرێوەبردنی كارەساتە سروشتیەكان و بەهێزكردنی تواناكان بۆ رووبەربوونەوەی گۆرانكاری كەشوهەوا و كاریگەریە ئابووری و ژینگەیەكانی كرد.
رونیشیكردەوە: سودانی بۆ باڵیۆزی نەرویژ جەختی كردەوە لەپێویستی پتەوكردن و پاراستنی بەرژەوەندیە هاوبەشەكان و ئەكتیڤكردنەوەی رێكەوتنی نەوت بەرامبەر بەگەشەسەندن كەهەردوو وڵاتی دۆست پێكەوە دەبەستێتەوە، هەروەها لەگەڵ بەرزكردنەوەی ئاستی كاركردن و هەماهەنگی دووقۆڵی سەبارەت بەپرسە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكان و پرسەكانی تر كەجێگای بایەخی هەردوولان.