بەغداد - INA
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە ئەمرۆ چوارشەممە تەئكیدیكردەوە: كەسەردانی داهاتووی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بۆ بەرلین بانگهێشتنامەیەك بۆ كۆمپانیا ئەڵمانییەكان دەگرێتەوە بۆ وەبەرهێنان و كاركردن لەعیراق.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن چاویكەوت بە ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی كۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا یانس پلوتنر، بەئامادەبوونی سەرۆكی بەشی ئەوروپا باڵیۆزی حەیدەر ئەلعەزاری، ئەوەشی خستەروو: لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و لایەنەكانی هەماهەنگی هاوبەش لەبوارە جیاجیاكاندا، گرنگترینیان پەیوەندی بەگەشەپێدانی كەرتی وزە لەعێراق و وزەی نوێ و میكانیزمەكانی دژە گەندەڵی هەیە.
ئاشكراشیكرد: سەردانی داهاتووی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی بۆ بەرلین لەسەر بانگهێشتی هاوتاكەی ئۆلاف شوڵتس راوێژكاری ئەڵمانیا بوو.
حسێن جەختی لەوەشكردەوە: كە عێراق پەرۆشە بۆ بەهێزكردنی هاوكاری و ئاڵوگۆڕی سەردانە فەرمییەكان لەگەڵ لایەنی ئەڵمانی لە بەرژەوەندی دوو وڵاتی دۆستدا، ئاماژەی بەوەشدا: كە ئەم سەردانە بەرنامەیەكی كاری دوولایەنە لەخۆدەگرێت بۆ فراوانكردنی ئەم هاوكاریە و بانگهێشتكردنی كۆمپانیا ئەڵمانییەكان بۆ وەبەرهێنان و كاركردن لەعیراق.