بەغداد - INA
لیژنەی پەرلەمانی دۆزینەوەی راستیەكان ئەمرۆ چوارشەممە، تەواوبوونی ڕاپۆرتەكەی لەسەر دۆسیەی دزینی سكرتاریەتی باج و ڕادەستكردنی بە سەرۆكایەتی پەرلەمان راگەیاند.
سەرۆكی لیژنەكە حەنان فەتلاوی پەرلەمانتاری عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەو لیژنەیە كە لەلیژنەی نەزاهەی پەرلەمان پێكهێنراوە، تەواوكردنی ڕاپۆرتەكەی و ڕادەستكردنی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ڕادەگەیەنێت و كۆپیەكیشی دەنێرێت بۆ دەسەڵاتی دادوەری و سەرۆك وەزیران و دەستەی نەزاهە و فەرمانگەی چاودێری دارایی.
وتیشی: لیژنەكە 37 كۆبوونەوەی ئەنجامدا كە تێیدا میوانداری 33 كەسایەتی كردووە كە پێویستیان بە گوێگرتن لە لێدوانەكانیان بوو یان پشكنینی ئەولەویەت لەگەڵیان و لیژنەكەش چەندین داواكاریی بۆ بەدەستهێنانی ئەولەویەت دەركردووە.
رونیشیكردەوە: لیژنەكە ڕاپۆرتی خۆی دەخاتەڕوو كە چەندین ڕاستی گرنگ لەخۆدەگرێت و ڕاپۆرتەكە ژمارەیەك لەو ڕاسپاردانەشی تێدایە كە لیژنەكە ڕەچاویان كردووە بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لە كەسانی كەمتەرخەم بكەن و بڕە دزراوەكان بگەڕێننەوە و هەروەها ڕێگری لە هەر دزییەكی هاوشێوەی داهاتوو بكەن.