مەسرور بارزانی: كەشێكی ئیجابی لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان

سیاسی
  • 14-12-2022, 18:51
  • +A -A

    بەغداد - INA
    مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: كەشێكی ئیجابی هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە مارك برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.
    ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا دوایین گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی عێراق و ناوچەكە و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەریتانیا تاووتوێ كرا.
    هەردوولا جەختیان لە گرنگیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و كارنامەی وزاریی حكومەت كردەوە.
    رونیشیكردەوە: سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوە دا كە كەشێكی ئەرێنی لە ئارادایە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و هیوادارین ڕەزامەندیدان لە سەر ناردنی پشكی هەرێم بۆ مانگەكانی 11 و 12، ببێتە هەنگاوێك بەرەو گەیشتن بە ڕێككەوتن لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەندیدار بە بودجە و نەوت وگاز و ناوچە كێشە لەسەرەكان و پرسەكانی تر.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەم بەتایبەتی بەدیجیتەڵكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان و هەناردەكردنی بەروبوومی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بۆ بازاڕەكانی بەریتانیا و ئەوروپا بەگشتی كرا.
    رونیشیكردەوە: كە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال و ئاساییكردنەوی دۆخی ناوچەكە و دەرچوونی میلشیا و هێزە چەكدارە نایاساییەكان ، بەشێكی دیكەی گفتوگۆكان بوو.