بهغدا- INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆکایەتی دووەم دانیشتنی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگەکانی دەرەوەی سنووری هەرێمەکانی کرد.
لەم دانیشتنەدا رەوشی گشتی پارێزگەکان باسکرا، هەروەها گفتوگۆکرا لەسەر ژمارەیەک پرسی گرنگ و ئاستی جێبەجێکردنی ئەو داوایانەی کەحکومەت پێشتر ئاراستەی کردبوو کەدەکەونە چوارچێوەی کارە لەپێشینەکانی بەرنامەی ویزاری.
هەروەها پلانی گواستنەوەی پرسی ئەمنی ناو شارەکان بۆ وەزارەتی ناوخۆ وسەرپەرستیکردنی بەپێی بەرنامەی حکومەت وبەئامادەبوونی هەردوو وەزیری بەرگری و ناوخۆ بەتێروتەسەلی تاوتوێکرا.
بابەتەکانی ناو کارنامەی دانیشتنەکە گۆتوبێژکران وچەندین بڕیار وراسپاردە وەرگیران.
پەیرەوی ناوخۆی دەستەی باڵای هەماهەنگی لەنێوان پارێزگەکانی دەرەوەی سنووری هەرێمەکان بڕیاری لەسەردرا وپەسەندکرا، بەپشت بەستن بەماددەی (٤٥/ یەکەم) لەیاسایی پارێزگەکانی نارێکخراو بەهەرێم ژمارە (٢١)ی ساڵی ٢٠٠٨ی هەموارکراو، وەکو ئامادەکردنێک بۆ بڵاوکردنەوەی لەڕۆژنامەی فەرمی.
دانیشتنەکە بڕیاریدا بەراسپاردەکردنی وەزارەتی پلاندانان بۆ ئامادەکردنی بەرنامەیەک وداخیلکردنی لەبودجەی ساڵی ٢٠٢٣دا، بەمەبەستی دابینکردنی مووچە و راهێنانی کادیرەکانی وێستگەکانی ئاو وئاوەرۆ لەپارێزگەکان.
لەچوارچێوەی داوای بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەماوەی رابڕدوو سەبارەت بەچارەسەرکردنی کێشەی ڕێگا وبان و شەقامەکان کەژمارەیەکی زۆریان بوینە هۆی مەترسی لەسەر سەلامەتی هاوڵاتیان، دەستەی باڵای هەماهەنگی لەنێوان پارێزگاکانی دەرەوەی سنووری هەرێمەکان، بڕیاریدا وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ و شارەوانی و ئەشغالی گشتی، دیراسەیەکی تێروتەسەل لەناوەی ٣٠ ڕۆژدا ئامادە بکات سەبارەت بەچارەسەرکردنی کێشەکانی بەگەرخستنی وێتسگەکان و بڕینی ڕێگاکانی سەرەکی لەگەڵ لاوەکیەکان.
بەمەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ گەیشتنی ماددەی کلۆڕ بۆ پارێزگەکان بەجۆر ورێژەیەکی باشەوە، وبەبێ هیچ کێشەیەک، سەنتەری ئۆپەراسیۆنەکانی نیشتیمانی رایانسپارد بەهاوکاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دانانی میکانیزمێکی گونجاو بەمەبەستی گواستنەوەی ماددەی کلۆڕ لەکاتی هاوردەکردنی تا دەگاتە وێتسگەکانی ئاو ودەکرێت سوود لەپێشنیارەکانی پارێزگاری نەجەف وەربگیرێت بۆ ئەم مەبەستە.
هەروەها داواکرا داوا لەدیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ بکرێت بۆ دیارکردنی رای خۆی سەبارەت بەزیادکردنی بەندێک یا دەرگایەک بۆ کرینی ماددەی کلۆڕ بەجیا لەبەندی کرینی ماددە خاویەکانی تری فەرمانگەکانی ئاو.
دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگەکانی دەرەوەی سنووری هەرێمەکان، بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران کەپێش ئێستا دەرکراوە وتایبەتە بەگۆڕینی زەویەکانی کشتوکاڵی بۆ نیشتەجێکردن تاوتوێی کرد، وبڕیاریدا:
١ـ راسپاردەکردنی دەستەی ڕاوێژکاران و لیژنەی ئامادەکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ژمارە (٣٢٠)ی ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ئامادەکردنی راسپاردەکان بەمەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ناوبراو.
٢ـ پێدانی دەسەڵات بە پارێزگاران بۆ بەدواداچوون کردنی سەرپێچیەکانی زەوی کشتوکاڵی و رەز وباغەکان، و وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی دەرحەق سەرپێچکاران لەدوایی دەرچوونی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ژمارە (٣٢٠)ی ساڵی ٢٠٢٢.