ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و ناوەندی ئەمریكا تەئكید لەبەردەوامی هەوڵەكانی روبەروبوونەوەی تیرۆر دەكەنەوە

ئەمنی
  • 14-12-2022, 17:10
  • +A -A

    بەغداد - INA
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا ئەمرۆ چوارشەممە تەئكیدیان لە بەردەوامبوونی هەوڵەكانی هاوكاری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەدواداچوونی ئەندامانی چەتەكانی داعش كردەوە.
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: فەریق روكن قەیس ئەلمحەمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لەگەڵ فەرماندەی هێزەكانی ناوەندی ئەمریكا، جەنەراڵ مایكڵ كۆرێلا كۆبووەوە، ئاماژەی بەوەشدا: هەردوولا چەند كێشەیەكی هاوبەشیان تاوتوێكردو لە پێشی هەموویانەوە چڕكردنەوەی هەماهەنگی نێوان هێزە ئەمنییەكانی عێراق و ڕاوێژكارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەچوارچێوە و دەرهاویشتەكانی دیالۆگی ستراتیژی لەبواری ڕاهێناندا لەسەر بنەمای ڕاوێژكاری و چاككردنی كەلوپەلەكان و ئاڵوگۆڕی زانیاری.
    رونیشیكردەوە: جەختیان لەوە كرردەوە كە هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەدواداچوونی ئەندامانی داعش بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە كە ئەو پێكهاتە تیرۆریستییە تێكشكاوانە ناگەڕێنەوە بۆ ناوچە ئارامەكانمان.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هەردوولا دوایین سەركەوتنەكانی بە سەر تیرۆر و دابینكردنی ژینگەی گونجاو بۆ كاری ئەمنی تاوتوێ كرد.