ئەعرەجی: حكومەتی عێراق سوورە لەسەر بەردەوامبوونی هاوكاری و هاوبەشی لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی

سیاسی
  • 14-12-2022, 16:51
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی ئەمرۆ چوارشەممە، رایگەیاند: حكومەتی عێراق سوورە لەسەر بەردەوامبوونی هاوكاری و هاوبەشی لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی، ئەمڕۆ لە ئۆفیسەكەی خۆی پێشوازیكرد لە ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەڵمانیا، یانس بلوتنر.
    ئەوەشی خستەڕوو: كە ئەعرەجی لەگەڵ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەڵمانیا باسی لە بەردەوامی هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەڵمانیا كرد لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاڵوگۆڕی زانیاری، بە تایبەتی لە بواری ئەمنی و هەواڵگریدا، هەروەها دۆسیەی كامپی هۆل لە سوریا و پێویستی هەڵوەشاندنەوەیان تاوتوێ كرد.
    ئەعرەجی ئاماژەی بەوەدا: حكومەتی عێراق سوورە لەسەر بەردەوامبوونی هاوكاری و هاوبەشی لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و پشتیوانیكردنی ڕێگاكان بۆ سەقامگیركردنی ئاسایشی ناوچەكە و جیهان، دووپاتیشیكردەوە: كە تیرۆر بە هەڕەشەیەكی ڕاستەقینە دەمێنێتەوە و پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هاوكاری بكات بۆ لەناوبردنی.
    ئەوەشی خستەڕوو: گۆڕانكارییی لە جیهاندا هەیەو پێویستە وڵاتان لە نێوان خۆیاندا یەكبخرێنەوە، بۆ زاڵبوون بەسەر تەحەدا و قەیرانەكاندا و جەختیشی كردەوە كە "عێراق نابێتە بەشێك لە جەمسەربەندی پێشوو یان نوێ.
    ئاشكراشیكرد: لەلایەن خۆیەوە ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەڵمانیا پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ ئاراستەكانی حكومەتی عێراق و هەوڵەكانی بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەكە دووپات كردەوە، و ئامادەیی ئەڵمانیای دەربڕی بۆ هاوكاری لەگەڵ عێراق سەبارەت بە دۆسیەی كەمپی هۆل لە سوریا و بۆ خێراكردنی تەواوكردنی ئەم دۆسیەیە.