بەرگری شارستانی: ژمارەیەك لەفەرمانبەر بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی عەتر لەشوێنی ئاگرەكەی وەزیریە برینداربوون

ناوخۆ
  • 14-12-2022, 16:28
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ژمارەیەك لەفەرمانبەرانی بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی عەترەوە لە شوێنی ئاگرەكەی وەزیریە برینداربوون.
    بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: تیمەكانی رزگاركردنی بەرگری شارستانی تووشی گرفتێكی گەورە بوون لەكاتی دەستپێكردنەوەی بەدواگەڕان و كرداری گەڕانی تەواو بۆ ونبووانی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی وەزیرییەی بەغدا بەهۆی ڕووداوی دووبارەی تەقینەوەی بوتڵی عەترەوە كە گازی زۆر گڕاوی تێدابوو.
    رونیشیكردەوە: زنجیرەیەك تەقینەوەی عەتر لەو شوێنە بەردەوامە كە بووە هۆی سوتانی هەڵكۆڵەری بیناسازی و برینداربوونی ئەندامانی تیمی گەڕان و ڕزگاركردنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی نزیك بۆ چارەسەری پێویست.
    جەختیشیكردەوە: تیمەكانی رزگاركردنی بەرگری شارستانی هێشتا لەهەوڵدان بۆ دۆزینەوەی پاشماوەكانی كرێكارانی ونبوو دوای دەستپێكردنەوەی كار دووبارە لە وەڵامی داواكاری كەسوكاری قوربانییەكان بۆ دەستپێكردنەوەی كاری گەڕان لە شوێنەكە
    لەگەڵ ئەوەشدا، تیمەكانی رزگاركردن هێشتا پاشماوەكانیان نەدۆزیوەتەوە.