پلاندانان: سودانی ڕێنمایی دەركردووە بۆ چارەسەركردنی كاریگەرییەكانی گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار

ئابوری
  • 14-12-2022, 16:09
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی پلاندانان ئەمرۆ چوارشەممە، ئاشكرایكرد: كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران رێنمایی پەیوەست بەچارەسەركردنی كاریگەرییەكانی گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار دەركردوەو هاوكات ئاماژەیدا بەوەی كە هیچ ڕێككەوتنێك نییە بۆ گۆڕینی رنرخی ئاڵوگۆر.
    بریكاری وەزارەتی پلاندانان ماهر حەماد جۆهان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ڕێنمایی دەركردووە بۆ لەخۆگرتنی كاریگەرییە نەرێنییەكانی گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار لەڕێگەی ڕەخساندنی هەلی كار و خستنەڕووی كەمترین موچەو پاراستنی هەژاران و پەراوێزخراوەكان و زیادكردنی ماددەكانی سەبەتەی خۆراك.
    ئەوەشی خستەڕوو: كە هەموو كاریگەرییەكانی گۆڕینی ڕێژەی ئاڵوگۆر نەرێنی نین، جەختیشیكردەوە: هیچ ڕێككەوتنێك نییە چ لەئەنجومەنی نوێنەران و چ لەبانكی ناوەندی بۆ گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆر.