شەترەنجزانی كورد دووەمی بەدەستهێناو گەڕایەوە ریزی هەڵبژاردەی عێراق

وەرزش
  • 14-12-2022, 15:23
  • +A -A

    هەولێر - INA
    حسێن عەلی حسێن ناوێك زیاتر لەپێشەنگە دیارەكانی شەترەنجی كوردستان وعێراق ونێودەوڵەتی،تەمەنێك پڕ لە دەستكەوت وئەنجام و میدال وخەڵات و نازناو،تا دواین وێستگەی دوێنی كێبڕكێی پاڵەوانی شەترەنجی عێراق كە پلەی دووەمی بەدەستهێنا و گەڕایەوە ریزی هەڵبژاردەی شەترەنجی عێراق.
    سەبارەت بەو ئەنجامە گرنگ ونایابە وبۆ ئەوەی لەنزیكەوە باسی سەركەوتنەكەی بكات،حسێن عەلی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) رایگەیاند و گووتی : سوپاس بۆ خوای گەورە و هەموو خەمخۆرانی شەترەنج،ماوەی چەند رۆژێك لە قورسترین یارییەكانی پاڵەوانیەتی شەترەنجی عێراق رووبەڕووی چەند یاریزانێكی ئاست بەرز بوومەوە،بەڵام لەكۆتایی توانیم پلەی دووەم بەدەست بێنم،لەكوردستان وعێراق یاریزانی زۆر بەئەزموون وبەتوانا هەیە،بۆیە پاڵەونیەتییەكە هێندە ئاسان نەبوو.
    دواتر حسێن عەلی گوتی: بەدڵنیایەوە دڵخۆشم بەم ئەنجامە،بەڵام ئەوەی زیاتریش دڵخۆشی كردم ئەو پێشوازی وپیرۆزبای گەرمەی سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد كاك (دلزار حەمە ساڵح) لەفرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر،بۆمن زۆر مانا و پێگەی خۆی هەبوو،بۆیە منیش هەموو هەوڵێك دەدەم خزمەت بكەم بەبێ جیاوازی،ئومێدیش دەكەم شەترەنج بكەین بە بەرنامەی بیركردنەوەی هزری نوێمان.