سەرۆك کۆمار جەخت لەگرنگی پەیوەندیی پتەوی هاریكاری نێوان عێراق و لوبنان دەكاتەوە

سیاسی
  • 14-12-2022, 15:22
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    سەرۆك کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختی لەسەر گرنگی پەیوەندیی پتەوی هاریكاری نێوان عێراق و لوبنان کردەوە. 
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، دەڵێت: سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید ، ئەمڕۆ رۆژی چوارشەممە 14ی دیسێمبەری 2022 لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە پەرلەمانتار محەمەد نەبیل بەدر سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی پەرلەمانی لوبنان.
     ئاشكراشیكرد: لەو دیدارەدا، سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی پەیوەندیی پتەوی هاریکاریی نێوان هەردوو  وڵات و پێویستی پەرەپێدانیان لە پێناو خزمەتکردن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەر دوو گەلی برا.  
    هەروەها سەرۆک كۆمار هیوای خواست دۆخی سیاسی لوبنان پێشکەوتن و سەقامگیری زیاتر بەخۆوە ببینێت.
     ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لای خۆیەوە محەممەد نەبیل بەدر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی و هەڵوێستەکانی عێراقی بۆ پشتیوانیکردن لە لوبنان و گەلەکەی بەبایەخەوە باسکرد و جەختیکردەوە لە گرنگی بەهێزکردنی هاریکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات.