سودانی بانگهێشتنامەیەک بۆ سەردانی بەرلین وەردەگرێت

سیاسی
  • 14-12-2022, 14:43
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە، بانگهێشتنامەیەكی بۆ سەردانی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا وەرگرت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازیكرد لە یەنس بلۆتنەر راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەڵمانیا و شاندی یاوەری، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بلۆتنەر سڵاوی فەرماندەی ئەڵمانیا بە سودانی گەیاندن، هەروەها داوەتنامەیەكی راوێژكاری ئەڵمانیاشی پێیدا بۆ ئەوەی سەردانی بەرلین بكات. 
    ئاشكراشیكرد: سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەگرنگی پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست كردەوە، و خواستی عێراقیشی دیاركرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەڵمانیا لەبواری ئابووری و وزەدا، هەروەها داوای لەكۆمپانیا ئەڵمانیەكان كرد بێنە عێراق و وەبەرهێنان لەبوارە جیاجیاكاندا بكەن لەسایەی بوونی ژینگەیەكی گونجاو بۆ وەبەرهێنان كەعێراق بەرپایكردووە. 
    رونیشیكردەوە: سودانی ئاماژە بەگرنگی هەوڵەكانی ئەڵمانیا و هاریكاریكردنی عێراق دا لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا لەدژی چەتە تیرۆرستیەكانی داعش و بەردەوامی ئەم هاریكاریە لەچوارچێوەی راوێژ و مەشق و راهێناندا. 
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە لەلایی خۆیەوە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەڵمانیا دووپاتیكردەوە كەوڵاتەكەی خوازیارە لەچەندین بواردا هاریكاری زیاتری عێراق بكات، لەسەرووی هەمووان بواری وزە و وەزەی پاك، هەروەها بەهێزكردنی پەیوەندیەكانی چونكە عێراق پێگەیەكی گەورەی جوگرافی و رۆشنبیری هەیە.