بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی ئەمرۆ چوارشەممە، رایگەیاند: هێزەكانی عێراق سوورن لەسەر بەردەوامبوون لە كاركردن بۆ جێگیركردنی سەقامگیری.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی لەجەنەراڵ مایكل كوریلا فەرماندەی فەرمانداری ناوەندی ئەمریكا و شاندی یاوەری كرد.
ئاشكراشیكرد: لەدیدارێكدا گفتوگۆ كرا لەسەر شێوازەكانی هاوكاری و هەماهەنگی سەربازی لەنێوان عێراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، هەروەها سودانی جەختی كرد لەسەر گرنگی بەردەوامی كاری هاوبەش بەتایبەتی لەبواری پێشكەشكردنی راوێژ و مەشق وراهێنانی هێزە عێراقییەكان، بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی باشتر و زیاتر رووبەرووی تیرۆر ببنەوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك وەزیران ئاماژە بەوەدا كەهێزە عێراقییەكان رژدن لەسەر بەردەوامیدان بە ئەرك و كارەكانیان لەپێناو سەقامگیری و پاراستنی دەستكەوت و سەركەوتنەكانیان لەجەنگی دژی تیرۆر.
ئاشكراشیكرد: لەم دیدارەدا هەر یەك لەفەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێوەوڵەتی لەعێراق وسوریا جەنەراڵ ماسیۆ ماكفەرلێن و باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق ئالینا رۆمانسكی ئامادەبوون.