جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دەگاتە قەزای تارمیە و لەگەڵ فەرماندە ئەمنیەكان كۆدەبنەوە

ئەمنی
  • 14-12-2022, 13:41
  • +A -A

    بەغداد - INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ چوارشەممە، گەیشتنی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان فەریق ڕوكن قەیس ئەلمحەمەداوی بۆ قەزای تارمیە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا كە لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكان كۆبووەوە.
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: فەریق ڕوكن قەیس ئەلمحەمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فەریق ڕوكن قاسم محەمەدی فەرماندەی هێزەی وشكانیی گەیشتنە قەزای تارمیە لە باكوری بەغدای پایتەخت، بە مەبەستی زانینی هۆكارو وردەكارییەكانی ڕووداوەكەی تەقینەوەی بۆمبێك لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركدا لەناوچەی خانی هەمان قەزادا.
    هەروەك لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، ڕووداوەكە بووەتە هۆی شەهیدبوونی فەرماندەی فەوجی یەكەمی لیوای 59ی پیادە و دوو كەسی پلەدار و هەروەها بووە هۆی برینداربوونی ئەفسەرێك و دوو پلەداری تر.