سەرۆك كۆمار جەخت لەگرنگی پاراستنی ئاسایشی رەوەندی عێراقی لەئۆكراینا دەكاتەوە

سیاسی
  • 14-12-2022, 13:28
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدولعەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ چوارشەممە جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایشی رەوەندی عێراقی لەئۆكرانیا كردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە ئەلێكساندەر پۆرڤژنكۆڤ لێپرسراوی كاروباری باڵیۆزخانەی ئۆكرانیا لە بەغداد.
    ئاشكراشیكرد: لە دیدارێكدا، سەرۆك كۆمار باسی لە دۆخی ڕەوەندی عێراقی لە ئۆكرانیا كرد و گرنگیی پاراستنی سەلامەتیان و بەردەوامبوون لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆیان، هەروەها ئاسانكاریكردن بۆ ئەو ڕێكارانەی كە پێوسیتە بۆ ئەوەی سەلامەتیان بپارێزرێت.
     ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سەرۆك كۆمار هیوای خواست كە ئاشتی لە نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا بەرقەراربێت و جەختیكردەوە لە گرنگی هەوڵە دیپلۆماسییەكان و پابەندبوون بە دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی گرژی و كێشەكان، هاوشان لەگەڵ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری، دوپاتیشی كردەوە لەسەر دووركەوتنەوە لە كاردانەوەی مرۆیی و ئابووریی و پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی خەڵكی مەدەنی.