ئاسایشی نیشتمانی 26 نۆرینگە سەرپێچیكار و بنكەی پزیشكی لە چەندین پارێزگا دادەخات

ئەمنی
  • 14-12-2022, 13:19
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەزگا ئاسایشی نیشتمانی ئەمرۆ چوارشەممە، داخستنی 26 نۆرینگە و بنكەی پزیشكی لە چەند پارێزگایەك ڕاگەیاند.
    دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەپارێزگاكانی (دیوانیە، بابل، كەربەلای پیرۆز، وەسات و بەسرە) توانیان 26 نۆرینگە و بنكەی پزیشكی سەرپێچیكار دابخەن، 
    لەگەڵا دەستگیركردنی 12 پزیشكی سەرپێچیكار لەوانەی ڕەگەزنامە بیانیان هەیە.
    ئاشكراشیكرد: ئەم ئۆپەراسیۆنانە لەسەر بنەمای هەواڵگری ورد و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری پێویست بووە، رونیشیكردەوە: تۆمەتبارەكان دوای تۆماركردنی لێدوانەكانیان بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان، رادەستی لایەنە تایبەتمەنجەكان كراون.