لە 5 پارێزگا 3 تیرۆریست و 28 تۆمەتبار بەدۆسیەی جیاجیا دەستگیركران

ئەمنی
  • 14-12-2022, 13:18
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی 3 تیرۆریست و 28 تۆمەتباری بە دۆسیەی جیاجیا لە پێنج پارێزگا ڕاگەیاند
    بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگریی دابەشكردنەكانی (هەواڵگری و ئەمنی) فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی دیالە و فیرقەی حەوتەم و هەشتەم و یازدە و چواردەیەم و شانزەیەك و حەڤدەیەم و بەهەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگری و هێزی لیواكانی ئەو فەرماندانە و فیرقەی هەواڵگری و دژەتیرۆری ئەلقائیم و عامریەو فەلوجە بۆسەی توند لەناوچە پارێزگاكانی (بەغدا و ئەنبار و كەركوك و دیالەوە نەینەوا) دانران.
    ئاشكراشیكرد: بۆسەكان بووە هۆی دەستگیركردنی (3) تیرۆریستی داواكراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی بڕگەكانی ماددەی (4) تیرۆر لەقەزای ئەلقائیم و حەویجەو عامریەو فەلوجە، لەگەڵ دەستگیركردنی (28) تۆمەتبار بەدۆسیەی جیاجیا لەناوچەجیاجیاكانی پارێزگاكانی سەرەوەدا.
    ئاشكراشیكرد: دەستگیركراوەكان بە رێكاری پێویست ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.