بەغداد - INA
فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمرۆ چوارشەممە، لەگەڵ سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننی مەشعان خەزرەجی، بەدواداچوونی دۆسیەكانی بەردەم دادگاكانی دیوانی وەقفی سوننییان تاوتوێكرد.
ئەنجومەنەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، حاكم فایق زێدان، پێشوازی لە سەرۆكی فەرمانگەی وەقفی سوننی مەشعان خەزرەجی كرد.
ئاشكراشیكرد: گفتووگۆیان لەبارەی بەدواداچوونی كەیسەكانی بەردەم دادگاكانی تایبەت بە دیوان تاوتوێ كرد.