دەسپاکی بریاری راگرتنی كاتی لەسەر ماڵی بریكاری پێشوی وەزارەتی كارەبا و ڕێگریكردن لە گەشتكردنی رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 14-12-2022, 11:17
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی دەسپاکی فیدراڵی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەركردنی بڕیاری راگرتنی كارتی بۆ موڵك و ماڵی تۆمەتباری هەڵاتوو بریكاری پێشووی وەزیری كارەباو ڕێگریكرن لە گەشتكردنی راگەیاند.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دادگای لێكۆڵینەوەی دووی كەرخ بڕیاریدا بە دەستبەسەرداگرتنی كاتیی موڵك و ماڵی تۆمەتباری هەڵاتوو جێگری پێشووی وەزارەتی كارەبا، سەبارەت بەو سكاڵایەی كە لەلایەن یەكێك لە خاوەنی كۆمپانیاكانەوە لەسەری تۆمار كراوە، بەهۆی ئەوەی تۆمەتبار داوای (بەرتیل)ی كردووە لەبەرامبەر بەخشینی یەكێك لەو تەندەرانەی كە وەزارەتی كارەبا بەكۆمپانیاكەی ڕاگەیاندووە، ئاماژە بەوەشدەكات: كە بڕیارەكە بەپێی بڕگەكانی مادەی (121) بنەڕەتی دەركراوە.
    ئاشكراشیكرد: دادگاكە پێشتر لە بیست و پێنجی مانگی ئابی ڕابردوو فەرمانی دەستگیركردن و پشكنینی دژی تۆمەتبار دەركردووە، بەپێی بڕگەكانی ماددەی (دووەم/1) لە بڕیاری ژمارە (160ی ساڵی 1983)، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كتابی ئاراستەی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی كەرخی بەغدا كرد، بەمەبەستی ئاراستەكردنی بۆ دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی، بەمەبەستی جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردن دژی تۆمەتبار.