هەولێرـ INA
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌مارك برايسۆن ريچاردسۆن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیندراوێکدا جە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕاگەیاند: له كۆبوونه‌ويه‌كدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته سياسييه‌كان و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى نوێى فيدراڵى، كێشه و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانى نێوانيان، دوا سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌غدا و گفتوگۆكانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له به‌غدا، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستانى پشتيوانى له حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق و سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌لسودانى ده‌كات و ده‌رفه‌تێك هه‌يه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات به پشتگيريى لايه‌نه به‌شداره‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵى، هه‌روه‌ها هاريكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به پێويست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
زیاتر لە 290 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە بەغدا لەناوبرا
قاسم ئەعرەجی دەگاتە پارێزگای سلێمانی