بەغداد - INA
بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ كاروباری پۆلیس لیوا عادل عەباس خالیدی ئەمرۆ چوارشەممە، راسپاردەی لە بەفەرمانبەران و پلەدارەكانی كاركردن لە خاڵەكانی پشكنین دا ، و جەختی لەگرنگی پەیڕەوكردنی چوارچێوەی ئەمنی و پشكنینی خەڵك و ئوتومبێلەكان كرد كە دێن و دەردەچن لە بەغداد.
دەزگای كاروباری پۆلیس لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لیوا عادل عەباس خالیدی، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ كاروباری پۆلیس،
ژمارەیەك لە خاڵەكانی پشكنینە دەرەكییەكانی لە دەروازە و دەرچوونەكانی بەغدای پایتەخت پشكنی و چاو بە بەرەوپێشچوونی كارەكەیاندا خشاندەوە و لەگەڵ ژمارەیەك لە خاوەن ئۆتۆمبیلەكانی كە هاتووچۆی پایتەخت دەكەن گفتووگۆی لەگەڵ یان كرد و گوێی لە هەندێك لە داواكارییەكانیان گرت بۆ ئەوەی بەپێی یاسا و كۆنترۆڵ چارەسەر بكرێت.
خالیدی راسپاردەی دا بەو ئەفسەر و پلە كارانەی لە خاڵەكانی پشكنیندا كار دەكەن بە پێویستی شوێنكەوتنی چوارچێوەی ئەمنی و پشكنینی ئەو خەڵك و ئۆتۆمبێلانەی كە هاتووچۆی بەغداد دەكەن، هەروەها گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی گرنگ بۆ ئاسایشی پایتەخت.