به‌غدا- INA
ئەمڕۆ سێ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆکایەتی دانیشتنی هەشتەمی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران کرد. کەتێد رەوشی گشتی وڵات گفتوگۆ لەسەر کرا، هەروەها گرنگترین بابەتەکانی تایبەت بەلایەنی ئابووری و باری بژێوی ژیانی هاوڵاتیان، لەگەڵ بابەتەکانی ناو کارنامەی دانیشتنەکە تاوتوێكران وچه‌ندین بڕیاریش وه‌رگیران.
سەرۆکی رێنمووی كرد كه‌رۆژی بیست و پێنجی مانگی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو، پشوویی فه‌رمی بێت له‌سه‌رانسه‌ری عێراق، به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی زایینی و له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و رۆژی بیست وشه‌شی دواتریش پیشووی فه‌رمی بێت بۆ پێكهاته‌ی مه‌سیحی له‌عێراق.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی له‌سه‌ر زیادكردنی به‌رهه‌می وزه وسوته‌مه‌نیه‌كانی پرۆژه‌ی پاڵاوگه‌ی دیوانیه كرد و له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پارێزگای دیوانیه و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی دیوانیه له‌رۆژی نۆزده‌ی ته‌شرینی دووه‌می رابڕدوو داوای كردبوو به‌رهه‌مه‌كه‌ی زیاتر بكرێت، هه‌روه‌ها پشتگیری واقیعی ئابووری پارێزگاكه بكرێت و ده‌رفه‌رتی كار بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی دابین بكرێت. بۆیه ئه‌نجوومه‌ن بڕیاریدا:
1ـ ده‌ستكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت وپێدانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پاڵاوگه‌ی دیوانیه و پشتخستنی و زیادكردنی به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌ی (70) هه‌زار به‌رمیل به‌پێی پێدادویستییه‌كانی ژینگه، به‌ڵام به‌ده‌ر له‌گرێبه‌سته‌كانی كه‌له‌ناو مادده‌ی (3)دا هاتووه و له‌رێنمایه‌كانی تایبه‌ت به‌جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌كانی حكومه‌ت (2ی ساڵی 2014).
2ـ وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانان رێكاره‌كانی پێویست له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن به‌مه‌به‌ستی به‌رفراوانكردنی پاڵاوگه‌ی دیوانیه و زیادكردنی توانای به‌رهه‌مهێنانه‌كانی و سه‌پاندنی له‌ناو پرۆژه‌ی یاسایی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی داهاتوو 2023.
3ـ به‌ئامانجی پاراستنی جیاوازیه‌كانی ژینگه و زینده‌وه‌ری له‌عێراق، وراگرتنی كاره هه‌ڵه‌كان ده‌رحه‌ق به‌سروست و ژینگه، وه‌كو نێچیر و چالاكی تر كه‌مه‌ترسین له‌سه‌ر له‌ناوبردنی گیا ورووه‌ك و ئاژه‌ڵی كه‌م، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری لیژنه‌ی نیشتیمانی سه‌باره‌ت به‌شوێنی سروشتی پارێزراوی (3ی ساڵی 2017) تاوتوێكرد و راگه‌یاندنی ده‌ریاچه‌ی ساوه وه‌كو پارێزراوێكی سروشتی په‌سه‌ندكرد، به‌هۆی جیاوازیه‌كه‌ی به‌پێی پیوه‌ره‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌كه‌ی به‌جۆره‌كانی بایلۆژی، هه‌روه‌ها به‌هۆی بوونی جۆره‌كانی جیۆمۆرفۆلۆژی و سروشته نایابه‌كه، ئه‌ویش به‌شت به‌ستن به‌مادده‌ی (4)ی سیسته‌می پارێزاروه‌كانی سروشتی (2ی ساڵی 2014).
له‌پێناو كۆتایی هێنانی به‌دیارده‌ی دزه كردنی پرسیاره‌كان و دووباره نه‌بوونه‌وه‌یان و پاراستنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و له‌سه‌ر راسپارده‌كانی لیژنه‌ی لیكۆڵینه‌وه كه‌به‌پێی فه‌رمانی دیوانی (22060 ساڵی 2022) ده‌رچووه له‌نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌دزه‌كردنی پرسیاره‌كانی ئه‌زموونه‌ی سێ ناوه‌ندی بۆ ساڵی خوێندن (2021-2022)، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا:
1ـ دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێز ( قاسم ره‌حیم موجبیل عه‌بد ره‌سول ئه‌لعوگه‌یلی) به‌رێوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی ره‌سافه‌ی دوو/ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌پۆسته‌كه‌ی، به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی بڕیاری ته‌شریعی (880 ساڵی 1988).
2ـ وه‌زاروه‌تی په‌روه‌رده ولایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار راسپارده‌كانی تر جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، هه‌ر یه‌ك به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی خۆی.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی یاسایی رێكه‌وتنی دووركه‌وتنه‌وه له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی باجه‌كانی تایبه‌ت به‌سه‌روماڵ و داهات كه‌لایه‌ن عێراقه‌وه په‌سه‌ندكراوه، ورێگرتن له‌هه‌ڵاتن و خۆدۆزینه‌وه له‌باجه‌كان له‌نێوان حكومه‌تی كۆماری عێراق و حكومه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودیه كه‌له ریاز له31ی ئازاری 2021 واژۆكراوه و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماده‌ی كردووه و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه.
هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر پرۆژه‌ی په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتنی هاوكاری له‌نێوان حكومه‌تی كۆماری عێراق و حكومه‌تی عه‌ره‌بستانی سعودیه له‌بواری گواستنه‌وه ده‌ریاوانی و ره‌وانه‌كردنی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی هه‌ردوو مادده‌ی (61/به‌ندی یه‌كه‌م، و80/ به‌ندی دووه‌م ) له‌ده‌ستوور.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رده‌وامی جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمار (121ی ساڵی 2022)ی تاوتوێی كرد سه‌باره‌ت به‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی كاربه‌ڕیكه‌ر، و راسپارده‌كانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به ( چاوپێداخشاندنه‌وه به‌هه‌موو بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی پێشووه له‌ماوه‌ی به‌رێكردنی كاره‌كانی رۆژانه وه‌ریگرتووه له 8 ته‌شیرنی یه‌كه‌می 2021، تا 27 ته‌شرینی یه‌كه‌می 2022، له‌گه‌ڵ هاوپێچ كردنی یاداشتی نوسینگه‌ی راوێژكاری ئابووری ژماره (32) له 27 ته‌شرینی دووه‌می 2022.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا كه فه‌رمانگه‌ی یاسایی له‌سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌ن به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئه‌نجوومه‌ن و لیژنه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، راسپارده‌كانی بابه‌تی لێكۆلینه‌وه و كارنه‌كردن به‌بڕیاره‌كان و راسپارده‌كان جێبه‌جێ بكات كه ئاماژه پێكراوه ( دووباره ئاراسته‌كردنه‌وه) و ده‌بێت هه‌ر بڕیارێك ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بریاری پێویست سه‌باره‌تی وه‌ربگیرێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه و ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی دا:
یه‌كه‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر:
1ـ گواستنه‌وه بڕی (40000000000) دينار، ته‌نها چوار ملیار دینار له‌بودجه‌ی ته‌شغیلی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ بابه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
2ـ گوستنه‌وه‌ی بڕی (15075000000) دينار، ته‌نها ده ملیار و هه‌فتا وپێنچ میلون دینار به‌رێژه‌ی 1/12 بۆ كۆی یه‌كینه‌كانی خه‌رجكردنی تر و كورتهێنانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ژینگه.
3ـ وه‌زاره‌تی دارایی گۆژمه‌ی ئاماژه‌پێكراوه له‌بڕگه‌ی (1،2)ی سه‌ره‌وه بۆ سه‌ر حیسابی فه‌رمانگه‌كانی ته‌ندروستی و ژینگه ده‌گوازێته‌وه به‌پێی كورتهێنان له‌خشته‌ی هاوپێچ و هاوپێچكردنی نووسراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژماره (د.أ.م/6/5/5417)، له‌رێكه‌وتی 8ی ئابی 2022.
دووه‌م/ به‌پشت به‌ستن به‌ئه‌وه‌ی له‌ناو وه‌ره‌قه‌ی به‌رنامه‌ی ویزاری داهاتووه و فراكسیۆنه سیاسییه‌كانیش رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كردووه و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش به‌بڕیاری ژماره ( 18 ی ساڵی 2022)، په‌سه‌ندی كردووه، گۆژمه‌كه به‌نووسراوی ژماره (1/9/د.خ/س.1/18) له‌رێكه‌وتی 27 ته‌شرینی یه‌كه‌می 2022 ئاماژه پێكراوه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا:
ـ وه‌زاره‌تی دارایی گۆژمی 400 ملیار دینار خه‌رج ده‌كات له‌پێناوی دابینكردنی شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م گۆژمه له‌دوایی ته‌واوبوونی وردبینی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بۆ داتا و ژماره‌كانی په‌یوه‌ست به‌داهاته‌كانی نه‌وتی و نا نه‌وتی ته‌سویه ده‌كرێت، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان خۆی ودیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم ووه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵیش داهاته‌كانی نه‌وتی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ته‌واو و هه‌ژمار ده‌كات.