بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی کردەوەسەر کەمکردنەوەی ڕۆتین و پێشخستنی سسیتەمی بانکی لە عێڕاق.
سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە
شاندێکی دەزگای دارایی نێودەوڵەتی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکستان و ئەفغانستان بەسەرۆکایەتی بەڕێوەبەری هەرێمی دەزگاکە ئافتاب احمد ، ڕوونیشی کردەوەکە لەمیانەی دیدارەکەدا باس لە پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری وەبەرهێنان کرا لەعێڕاق.
سەرۆک کۆمار جەختی لەوەکردەوەکە شاروشارۆچکەکانی عێڕاق دووچاری پشتگوێخستن و تیرۆرببوونەوە لەماوەی پێشوودا بەڵام ئێستا لەڕووی سیاسی و ئەمنیەوە سەقامگیریەک بەخۆوە دەبینێت، وتیشی کە پێویستە بەزووترین کات دەسبکرێت بە کارکردن و ئەنجامدانی پڕۆژەکان.