هەولێرـ INA
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له هه‌ولێر، پيرۆزبايى له مه‌مه‌ت مه‌ولوود یاكوت كونسوڵى گشتيى نوێى توركيا له هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كەيدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كى بۆ ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه یاكوت خۆشحاڵيى خۆى نيشان دا كه وه‌ك كونسوڵى گشتيى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار بووه و هيواى خواست بتوانێت بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات به‌تايبه‌تى له‌و بواره‌نه‌دا كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
زیاتر لە 290 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە بەغدا لەناوبرا
قاسم ئەعرەجی دەگاتە پارێزگای سلێمانی