دەسپاکی هەڵمەتێکی نیشتیمانی بۆ هەواڵدان لە گەندەڵی دەستپێدەکات

ناوخۆ
  • 13-12-2022, 10:24
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە هەڵمەتی نیشتیمانی بۆهەواڵدان لەگەندەڵی ڕاگەیاند.
    دەسپاکی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دەسپاکی لەڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەڵمەتێکی نیشتیمانی ڕاگەیاندووە بۆ هەواڵدان دەربارەی گەندەڵی .
    دەسپاکی داوای لە هاوڵاتیان کردووە لەڕێگای ئەو ماڵپەڕەئەلکترۆنیەوە کە لەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە هەواڵی گەندەڵی بگەیەنن و پەیوەندیش بە هێڵی 154 ەوە بکە بۆ هەمان مەبەست.
    هەروەها دەستەکە جەختی لەوەکردەوەکە هەواڵدان لەگەندەڵیەکان ئەرکێکی شەرعی ونیشتیمانیەو پێویستە هاوڵاتیان لەوڕووەوە هاوکاربن تاکو ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان وەربگیرێت وئەوانەش کە هەواڵەکان دەدەن نهێنیان دەپارێزرێت.