شارێکی ژاپۆنی لە عێراق کرایەوە

ناوخۆ
  • 12-12-2022, 22:27
  • +A -A

     بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە، شاری ژاپۆنی لە بەغدا، لەسەر رووبەری ٩ دۆنم، بە بەهای زیاتر لە ٢٧ ملیۆن دۆلار کرایەوە.
    "شاخەوان عەبدوڵڵا "جێگری سەرۆکی پەرلەمان،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند"کردنەوەی شاری ژاپۆنی لە بەغدا دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ گروپی سەردار، و جێگای شانازییە بۆ هەمووان ، کە حکومەت پشتگیری لە کەرتی تایبەت دەکات بۆ ئەوەی ڕۆڵی هەبێت لە پرۆسەی بیناسازیدا. 
    هەروەک ئاماژەی بەوەشکرد" کە کەرتی تایبەت بارگرانی لەسەر دەوڵەت کەمدەکاتەوە لە دابینکردنی هەلی کار، هەروەها دەرفەت بۆ کۆمپانیاکان دەڕەخسێنێت و زەوی بۆ وەبەرهێنەران دابین دەکات.
    جەختیشی لەوە کردۆتەوە کە "ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەکاری دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت لەڕێگەی پڕۆژەیەک بۆ پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنەران بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆیان لە بیناسازیدا بگێڕن.