بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ڕەزاق موحیبەس سەعداوی" وەزیری گواستنەوە ،دووپاتی کردەوە کە عێراق دەیەوێت سوود لە شارەزاییە پێشکەوتووەکانی وڵاتی چین ببینێت بواری گواستنەوەدا، هاوکات باڵیۆزی چین ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگ لە بوارە جیاجیاکاندا لەگەڵ عێراق.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە "ئەمڕۆ " ڕەزاق موحیبەس سەعداوی" وەزیری گواستنەوە،لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە وەزارەت پێشوازی لە "تسوی وی" باڵیۆزی چین لە عێراق ، کە بۆ تاوتوێکردنی ئاسۆی هاوکاری هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتی دۆست سەردانی وەزارەتی کردبوو .
"سەعداوی" دووپاتی کردەوە کە "لەگەڵ باڵیۆزی چین چەند مەلەفێکی پەیوەست بە کەرتی گواستنەوەیان تاوتوێکردوە بۆ بەهێزکردنی ڕێگاکانی هاریکاری هاوبەشی نێوان بەغدا و پەکین.
لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتوە " کە وەزیر ئاماژەی بە " خواستی عێراقداوە بە سود وەرگرتن لە شارەزایی و توانا پێشکەوتووەکانی چین لەم بوارەدا.
هەروەک وەزیر جەختی لە "پێویستی کرانەوە بەڕووی هەموو وڵاتانی جیهان کردووەتەوە، هەروەها لێکنزیکبوونەوەی بۆچونەکان، بەتایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و بنیاتنانی ئابووری گەورەی پەیوەست بە گواستنەوە و بازرگانی، کە بەشدارن لە بەهێزکردنی ئابووری و ناوبانگی وڵات.
بەیاننامەکە لەزاری وەزیری گواستنەوە ئەوەشی خستۆتەروو" کە عێراق بەهرەمەندە لە پێگەی جوگرافی کە جیای دەکاتەوە لە وڵاتانی دیکە، بەو پێیەی دەریای ناوەڕاست و کەنداوی عەرەبی بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەمەش ئاسانکاری دەکات بۆ جوڵەی کەلوپەل و گەشتیاران لەنێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا.
لای خۆیەوە باڵیۆزی چین ستایشی هەڵوێستەکانی عێراقی لە میانی لوتکەی عەرەبی و چینی لە ڕیاز کرد، جەختیشی لەسەر ئامادەیی وڵاتەکەی کردەوە "بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگی یەک لە بوارە جیاجیاکاندا، کە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات و گەلی دۆستدابێت .