بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەمەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە کە بەرنامەی حکومەت نوێنەرایەتی خواستەکانی داهاتووی حکومەت دەکات، هاوکات "سودانی" ماوەی شەش مانگی بە وەزیر و بریکار و پارێزگار و ڕاوێژکاران دا بۆ هەڵسەنگاندنی کارەکانیان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ڕایگەیاندوە " محەمەد شەیاع سودانی " سەرۆک وەزیرانی عێراق ، سەرۆکایەتی دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد، بۆ پەسەندکردن و دەنگدان لەسەر بەرنامەی حکومەت.
، بەپێی بەیاننامەکە "سودانی " لە کۆبونەوەکەدا جەختی کردەوە لەسەر "بەرنامەی حکومەت کە خواستی داهاتووی حکومەت دەکات.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد"کارەکانی حکومەت لەژێر ڕۆشنایی بەرنامە پەسەندکراوەکەی حکومەتدا هەڵدەسەنگێندرێت، هەڵسەنگاندنەکەش وەزیر و بریکار و پارێزگار و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتیەکان دەگرێتەوە، بەپێی خشتەو کاتی دیاریکراو.
سەرۆک وەزیران، لە سبەینێ سێ شەممەوە ، سێ مانگی دا بە بەڕێوەبەرە گشتییەکان ،بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای کارەکانیان بکرێت، بەپێی بەرنامەی حکومەت ، هاوکات وەزیر و بریکار و پارێزگار و ڕاوێژکاران،ماوەی شەش مانگ، کارەکانیان لە ژێر ڕۆشنایی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و پابەندبوونیان هەڵدەسەنگێندرێت.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتوو " لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆی فراوانی ، سەبارەت بە میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کردوە ، و وەزیر و کادیرە پێشکەوتووەکانی پابەند کردوە بەراییکردنی کارەکان لە سەرجەم وەزارەت و دەزگاکان .
نەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتە روو کە "ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوە لە ناوخۆوە لیژنەیەک پێکبهێنێت لە ئەنجومەنەکە بۆ بەدواداچوونی جددی بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت، هەروەها پێکهێنانی لیژنەی لاوەکی لە هەر وەزارەتێکدا بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا.
و لە درێژەی بەیاننامەکەد هاتوە لە ژێر ڕۆشنایی دیاریکردنی میکانیزمی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و گەیشتن بە ئامانجەکانی، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی کە وەزارەتی پلاندانانبو دەزگا سەربەخۆکان و ئەو فەرمانگایانەی نەبەستراون بە وەزارەتێکەوە و ئەو پارێزگاینەی لەدەرەوەی هەرێمن ، پابەندبن بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و بەرنامەکە، بەپێی ئەولەویەتەکانی حکومەت کە لە بەرنامەی وەزاریدا هاتووە، و بەپێی پسپۆڕی ، وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی دارایی و باقی وەزارەتەکان پابەند دەکات بە دابینکردنی تەرخانکردن و پارەدان بۆ جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی بەرنامەی حکومەت و بودجەی کارکردن و وەبەرهێنان.
هەروەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە" ئەنجومەن ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دەستپێکردنی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بۆ وەزارەتەکان بەم شێوەیەی خوارەوە؛
یەکەم / ئەو ڕێکارانەی پێویستیان بە کەمکردنەوەی پارە نییە، ڕاستەوخۆ دوای پەسەندکردنی بەرنامەکە جێبەجێ دەکرێن.
دووەم :- ئەو ڕێکارانەی جێبەجێکردنیان پێویستە پارەی زیاتر لەخۆبگرێت و لە ڕووی داراییەوە پارەی بۆ تەرخان بکرێت لە بەرواری دەرچوونی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ حیسابی بۆ دەکرێت.