بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق دوو هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا و حەشارگەی تیرۆریستانیان لە چیای حەمرین کردە ئامانج.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە بەیاننامەکی کورتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندوە " ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، دوو هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر مۆڵگەیەکی تیرۆریستان لە زنجیرە چیای حەمرین ئەنجامداوە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە"ئەم ئۆپراسیۆنە ئاسمانیە بە هەماهەنگی لەگەڵ خانەی بە ئامانجگرتن ئەنجامدراوە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان.