حەکیم و بلاسخارت جەخت لەسەر پێویستی پاڵپشتیکردنی عێراق بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگە و ئالنگارییەکان دەکەنەوە

سیاسی
  • 12-12-2022, 20:04
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە " عەمار حەکیم " سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ، لەگەڵ "جینین بلاسخارت" نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، باسی ڕۆڵی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد لە پاڵپشتیکردنی عێراق بۆ تێپەڕاندنی ئالنگارییەکان .
    "حەکیم" لە بەیاننامەیەکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"لەگەڵ بلاسخارت، باس لە پێشهاتە سیاسیەکانی عێراق و ناوچەکە و ڕۆڵی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە لە پاڵپشتیکردنی عێراق بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگ و ئالنگارییەکان.
     بەیاننامەکە جەختیشی کردەوە "گرنگی پاڵپشتیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەیدا بۆ گەیشتن بە خواستە خوازراوەکانی، هەروەها ئاماژەمان بە پێویستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان کرد وەک گونجاوترین و کورتترین ڕێگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی هاووڵاتیان بە سیستەمی سیاسی .
     بەپێی بەیاننامەکە "حەکیم " ئەوەشی وتوە"داوامان کردوە لە ڕووی سیاسی و جەماوەرییەوە پاڵپشتی حکومەت بکرێت، هەروەها بەرژەوەندی گشتی زاڵ بێت بەسەر بەرژەوەندییە تایبەت و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان، هەروەها ئاماژەمان بەوەداوە کە ئەو سەرکەوتنانەی عێراق بەدەستیهێناوە لە هەموو بوارەکاندا لە ئەنجامی ئەولەویەتدانە بە بەرژەوەندی گشتی و ئیمتیاز دانە بە بەرژەوەندی عێراق.