بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ بەرنامەی حکومەتی پەسەندکرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکی کورتدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ ، دەنگیدا بۆ پەسەندکردنی بەرنامەی حکومەت.
ئەمڕۆ دووشەممە"محمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،سەرپەرشتی دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد کە تەرخانکرابوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند بەرنامەیەکی حکومەت.