بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند " کە "حەیان عەبدولغەنی" وەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی "ئەواپک" بۆ خولی نوێی ساڵی 2023 هەڵبژێردرا.
وەزارەتی نەوت ، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایدا هاتوە "حەیان عەبدولغەنی" جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، پەرۆشی عێراقی بۆ کاراکردنی ڕۆڵی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی عەرەبی (ئەواپك) دووپاتکردەوە، و گرنگی بنیاتنانی دیدگای نوێی هاوکاری و مامەڵەکردنی واقیعی لەگەڵ ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی بازاڕی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی جیهانی دەبێتەوە.
بەپێی بەیاننامەکە "وەزیری نەوت جەختی لەوە کردووەتەوە،زۆربەی ئەو وڵاتە عەرەبیانەی کە ئەندامی" ئۆپێک پەڵەس"ن نوێنەرایەتی و قورسایی گەورە لە بەرهەمهێنانی نەوتی جیهانیدا پێکدەهێنن، بۆ ئەمەش پێویستی بە پێداچوونەوە بە سیستمی بنەڕەتی خۆی هەیە، بۆ ئەوەی بتوانێت ڕۆڵێکی زیاتر بگێڕێت لە گەیشتن بە خواستی راستەقینە، لە مامەڵەکردنی واقیعی لەگەڵ ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە لە بازاڕی نەوت، کە دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی سەقامگیری زیاتر لە بازاڕە جیهانییەکان.
وەزیری نەوتی عێراق ، گرنگترین ئەو تەحەددیاتانەی خستەروو، کە دەبیتە لەمپەر لە بەردەم بازاڕەکانی نەوت کرد، کە بریتین لە" جیۆپۆلیتیکی و گرفتی تەندروستی و شەڕ و گرژییە سەربازییەکان.جەختی لەوە کردەوە کە "ئێمە لە" ئۆپێک پڵەسدا کاردەکەین "بۆ کەمکردنەوەی هەموو ئەم کاریگەرییانە.