بەغداد – ا ه ع سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند: كێشەی قەڵاچۆكردنی گەندەڵی لەبەردەمیاندایە بۆ بوژاندنەوەی كەرتی ئابوری. جبوری ئەمڕۆ لەمیانی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی نێودەوڵەتی باقریندا وتی: قەڵاچۆكردنی گەندەڵی لە رێی هاوكاری و هەوڵی بەردەوامی هەموو لایەكەوە دەكرێت، لەگەڵ هاوبەشیكردنی كەرتی تایبەت و بوونی عێراق بە هاوبەشێكی گەورەی وڵاتانی جیهان لەرێی داڕشتنی ستراتیجێكەوە. سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران راشیگەیاند: تواناكانی گەلی عێراق كە سەركەوتنیان بەدەستهێنا بەسەر تیرۆریستانی داعشدا پێویستیشە لە قۆناغی بنیاتنانەوە و ئاوەدانكردنەوە و بوژانەوەدا سەركەوێت.