ئەعەرەجی بۆ باڵیۆزی ژاپۆن: تیرۆر هێشتا مەترسی لەسەر هەموو جیهان دروست دەکات

سیاسی
  • 12-12-2022, 16:57
  • +A -A

    بەغداد/INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە"قاسم عەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، پشتڕاستی کردەوە کە تیرۆر هێشتا مەترسی لەسەر هەموو جیهان دروست دەکات.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە بەیاننامەیەکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە "قاسم ئەعەرەجی "ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،لە ئۆفیسەکەی خۆیدا پێشوازی لە"فوتۆشی ماتسومۆتۆ " باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە بەغدا کرد .
     لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەعەرەجی پیرۆز بایی لە باڵیۆزی نوێی ژاپۆنی لە بەغدا کرد ، هەروەها ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر هەموو ئاستەکان تاوتوێ کرا، هەروەک باس لە دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە کرا.
    لە بەیاننامەکەدا" ئەعەرەجی " ئاماژەی بەوەدا کە "تیرۆر هێشتا مەترسی لەسەر هەموو جیهان دروست کردوە، و جەختیشی لەوە کردەوە کە "هاوکاری نێوان وڵاتان و ئاڵوگۆڕی زانیاری ئەمنی و هەواڵگری دەبێتە هۆی پاراستنی ئاسایش لەسەر ئاستی جیهانی و وشککردنی سەرچاوەکانی تیرۆر، لەڕووی دارایی و لۆجستییەوە.
     بەپێی بەیاننامەکە "ئەعرەجی " رایگەیاند عێراق بەسەر تیرۆردا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە،هیچ شوێنێک نی یە ، تیرۆریستییەکان بتوانن ئامانجە تاوانکارییەکانیان تێدا ئەنجامبدەن . 
     لای خۆیەوە باڵیۆزی ژاپۆن "پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی عێراق دووپاتکردەوە.
    باڵیۆز ئاماژەی بە "گرنگی پێگە و ڕۆڵی عێراق لە ناوچەکەدا" کرد و ئاماژەی بەوەدا کە سەقامگیرییەکەی سەقامگیری تەواوی ناوچەکەیە.