بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە کە عێراق باوەشێکی گرنگی مەزهەب و پێکهاتە ڕەسەنەکانی وڵاتە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت ئامانجەکانی لەسەر پاراستنی کەمینەکان بە شێوەیەک دادەنێت کە مافەکانیان بپارێزێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبەیاننامەیەکدا ،کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە وەفدێکی سابیئەی مەندائیەکان کرد، بە سەرۆکایەتی " شێخ سەتار جەبار حلو سەرۆکی تائیفەکە لە عێراق و جیهان.
لەبەیاننامەکەدا هاتوو "سودانی"گوێی لە واقیعی سابیئەی مەندائی لە عێراق گرت. بەیاننامەکە ڕوونیشیکردۆتەوە "وەفدەکە ئاماژەی بە هەندێک کێشە کرد کە ڕێگرن لە واقیعی ژیان و کۆمەڵایەتییان، هەروەها پێشنیازی هاوکارییان خستەڕوو، لەبەرامبەردا سەرۆک وەزیران بەڵێنی جێبەجێکردنی دا.
"سودانی" دووپاتی کردەوە کە "عێراق باوەشێکی گرنگە بۆ مەزهەب و پێکهاتەکانی و ئەم فرەچەشنی و فرەییەش هێز و جیاوازیی بە وڵاتەکە بەخشیوە.
جەختیشی کردەوە کە "حکومەت ئامانجەکانی لەسەر پاراستنی کەمینەکان دادەنێت، بە شێوەیەک کە مافەکانیان وەک بەشێکی دانەبڕاو لە کۆمەڵگەی عێراقی دەپارێزێت.