بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەرۆشی حکومەتی بۆ چەسپاندنی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی لەنێو خەڵکدا دەربڕی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق،لە بەیاننامەیەکدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ "محەمەد شەیاع سودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە "کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆی " پاتریاکی کلدانی لە عێراق و وەفدی یاوەریکرد.
لە میانی دیدارەکەدا " سودانی"پێزانینی حکومەت و ئەو گرنگییە گەورەیەی بە چەسپاندنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی لە نێوان پێکهاتەکانی گەلی عێراقدا دەراوە دەربڕی، کە پایەی ئاشتی و مەدەنیەتە لە وڵات ، و بنەمای هاووڵاتیبوونی بنیاتنەرە کە پاڵپشتی ئاسایشی خەڵکی عێراقە .
"سودانی" هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ "ڕۆڵی مەسیحییەکان لە عێراق بەرزی نرخاند کۆمەڵگەی عێراق و بە پێکهاتیەکی گرینگی کۆمەڵگای عێراقی ناوی بردن .